" ترەمپ هۆشداری بە ئەردۆغان داوە "

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دوایین گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە رەوشی لیبیا و سوریایان تاووتوێكرد، هاوکات کۆشکی سپی لەبارەی پەیوەندیە تەلە فۆنیەکە ڕایگەیاند" دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هۆشداری داوەتە رەجەب تەیب ئەردۆغان".

 

کۆشکی سپی ڕایگەیاند" دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر دەستوەردان لە دۆخی لیبیا، هۆشداری بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا داوە و لە هەنگاوێکی لەو جۆرە ئاگاداری کردووەتەوە".

 

ئەمە لە کاتێکدا سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەو بارەیەوە هیچ شتێکی بڵاونەکردووەتەوە، تەنها ئاماژەی بەوە کردووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە دۆخی لیبیا و هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمرکا کراوە و ئەردۆغان لەو بارەیەوە نیگەرانی و هاوسۆزی وڵاتەکەی بۆ ئەمریکا دەربڕیوە.

 



PM:10:06:02/01/2020