بەپەلە..لە بۆردومانێکی ئەمەریکادا قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندس کوژران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی کانوونی دووەم کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی قاسمی سلێمانی فەرماندەی دیاری سەربازی و ئەمنی ئێران و مەهدی موهەندیس فەرماندەی دیاری حەشدی شەعبی لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئەمەریکادا کوژران.

 
نیویۆرک تایمزی میدیا دیاری ئەمەریکا بڵاویکردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناو شاری بەغدا، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیس دەکەنە ئامانج و لە بۆردومانێکدا هەردووکیان کوژران.

 

پەنتاگۆن وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند"  سلێمانی فەرماندەی قەرارگای قودس لەکاتی دەرچوونی لە فڕۆکەخانەی بەغدا و لەگەڵ مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی و چەند کەسێکی تر لە بۆردومانێکدا کرانە ئامانج و کوژران".

 

لەلایەکی ترەوە لە ئێران هەواڵەکە پشتراستکرایەوەو، سوپای پاسداران هاتووە کە سەردار قاسم سولەیمانی دوای "تەمەنێک جیهادکردن"، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشی هەلیکۆپتەرەکانی ئەمریکا بۆ ئۆتۆمبێڵێک لە بەغدا لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس کوژراوە.



AM:08:03:03/01/2020