لەسەر کووشتنی قاسمی سلێمانی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشە دەکات

رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامەنەئی لەسەر کوژرانی قاسممی سلێمانی فەرماندەی قەرارگای قودس هەڕەشە دەکات.

 

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە لە یەکەم کاردانەی بالآترین سەرکردەی ولآت، عەلی خامەنەئی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر کوژرانی قاسمی سلێمانی رایگەیاند" تۆڵەکردنەوەیەکی توند چاوەڕێ توانباران دەکات".

 

تا ئێستا میدیاکانی ئێران لەزاری رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەنها ئەم لێدوانە کورتەیان بڵاوکردۆتەوە.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی کانوونی دووەم لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی بەغدا، لەکاتی گەڕانەوەی قاسمی سلێمانی لە دەرەوەی ولآت بۆ عێراق کرایە ئامانجی فڕۆکەکانی ئەمەریکا و خۆی و جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی عێراقی مەهدی موهەندس کرانە ئامانج و لەگەڵ چەند چەکدارێکی تردا کوژران.

 



AM:08:27:03/01/2020