عادل عبدولمەهدی: ئه‌و كاره‌ی‌ ئەمریکا پێشێلی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژییه‌

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ كاربه‌ڕێكه‌ری‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌تووندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ فه‌یله‌قی‌ قودسی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ كرد.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" ئه‌مه‌ كارێكی دووژمنكارانه‌یه‌ و دژ به‌ سه‌روه‌ری عیراقه‌، ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مریكا پێشێلی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌كات كه‌ رێگه‌یداوه‌ به‌بوونی هێزی ئه‌مریكی له‌ عیراق".

 

دەشڵێت" بەتووندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی تیرۆركردنی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانی و كه‌سایه‌تی عیراقی و ئێرانی ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ئه‌و دوو شه‌هیده‌ دوو سیمبوولی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنبوون به‌سه‌ر داعشد".

 

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق وتیشی" به‌ فه‌رمی داوامان كردووه‌ پاڵپشت به‌ مادده‌ی 58ی ده‌ستوور كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجام بدرێت له‌باره‌ی هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی عیراق و ده‌ركردنی بڕیار و یاسا و ئه‌نجامدانی رێوشوێنی پێویست كه‌ شكۆ و ئارامی و سه‌روه‌ریی عیراق بپارێزێت".

 

پەیامەکەی عادل عبدولمەهدی لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ لە لە بۆردومانێکی ئەمریکادا قاسم سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسی ئێران و ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبی و چەند کەسێکی دیکە کوژران دوای ئەوەش عەلى خامنەئی رابەرى باڵاى شۆڕشی ئیسلامى ئێران رایگەیاند، بە توندی تۆڵە لە ئەمریکا دەکەنەوە.



PM:01:25:03/01/2020