ڕابەری رەوتی سەدر لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە هاتە دەنگ و دەڵێت" كردنە ئامانجی سولەیمانی كردنە ئامانجی رۆحی بەرگریی و شۆڕشگێڕییە".
موقتەدا سەدر، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در لە راگه‌یه‌ندراوێكدا سەرەخۆشی لە ئێران دەکات و هاوکات فه‌رمانی چالاككردنه‌وه‌ی سوپای مه‌هدی و سەرای سەلام-ی ده‌ركرد و داوای كرد له ئاماده‌باشی ته‌واوه‌تیدا بن بۆ پارێزگاریكردن له عێراق.
سەدر لە پەیامەکەیدا دەشڵێت" من وەك بەرپرسی بەرگریی نیشتمانی لەعێراق فەرمان دەكەم بە خۆئامادەكردنی موجاهیدان بەتایبەت لە سوپای مەهدی و لیواكانی "یەوم ئەلمەوعود"و هەموو ئەوانەی بە فەرمانی ئێمە دەجوڵێنەوە، هێزەکانمان دەخەینە پارستنی خزمەتی عێراقەوە".
ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕاشیگەیاند" ئاشكرایه كه به‌ئامانجگرتنی له‌لایه‌ن ئیستیكباری جیهانی، به‌ئامانجگرتنی جیهاد و ئۆپۆزسیۆن و گیانی شۆڕشگێڕی نێوده‌وڵه‌تییه".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی حه‌شدی شه‌عبی كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له هێرشێكی ئه‌مریكادا له به‌غدا راگه‌یاند.