مایک پۆمپیۆ: کوشتنی سولەیمانی کارێکی تەواو یاساییە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند" بڕیاری كوشتنی سولەیمانی  کارێکی تەواو یاساییە، چونکە مەترسی و هەڕەشەی زۆر گەورەی بۆ بەرژەوەندی ئەمریكا و هەرێمەكە دروستكردبوو".

 

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد" پێشتر هۆشداریمان بە ئێران دابوو کە نابێت سەربازەکانمان بکاتە ئامانج، بۆیە کوشتنی قاسم سولەیمانی هەنگاوێکی خۆپارێزی بوو".

 

وتیشى" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ دانین دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتربێت، به‌ڵام ئاماده‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران دوپاتكرده‌وه‌".

 

شەوی رابردوو قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی دیكەی حەشدی شەعبی لە هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئەمریكادا كوژران.

 





PM:04:18:03/01/2020