ئێران ناوی چوار فەرماندەی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ سولەیمانیدا کوژراون

فەیلەقی قودسی سوپای باسداران  ناوی كوژراوەكانی بۆردومانەكەی بەیانی ئەمڕۆی ئەمریكای بۆ سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای ڕاگەیاند.

 

فەیلەقی قودس رایگەیاند" هەریەکە لە جەنڕاڵ حسێن جەعفەری نیا و عەقید شەهرود موزەفەری  و رائید هادی تارمی و نەقیب وەحید زەمانی لە بۆردمانەکەدا کوژراون".

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە بۆردومانەکەی ئەمریکادا هەریەکە لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس  و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند بەرپرسێکی تری حەشد کوژراون.

 



PM:05:47:03/01/2020