دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیامێکی نوێی لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانبڵاوکردەوەو دەڵێت" دەبوو ساڵانێک لەمەوبەر قاسم سولەیمانی بکوژرایە".
دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" ڕایگەیاند" سولەیمانی بەشداری لە کوشتنی خۆپیشاندەرە ئێرانییەکاندا کردووە و دەبووایە چەند ساڵێك بەر لە ئێستا سولەیمانی کوژرا بووایە".
لە پەیامەکەیدا ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە" قاسم سوله‌یمانى بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەرپرسە لە مەرگی هەزاران کەس، لەناویشیاندا ئەو چەندان خۆپیشاندەرەی تازەکی لە ئێران کوژران، لەکاتێکدا ئێران هەرگیز ناتوانێت بەڕێکوڕاستی دانی پێدا بنێت".
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت" ئه‌گه‌رچی ئێران هه‌رگیز دان به‌م ڕاستییه‌دا نانێت، به‌ڵام قاسم سوله‌یمانی له ناوخۆی ئێرانیش جێگای ترس و ڕق بووە. سه‌ركرده‌كانی ئێران وا پیشانی ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن كه خه‌ڵكی ئێستا خه‌مبارن، به‌ڵام له ڕاستیدا وا نیه، قاسم سوله‌یمانی ده‌بوایە زۆر زووتر له‌ناوبچێ".
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا.