ئەمەریکا سێ هەزار سەربازی تر دەنێرێتە ناوچەی کەنداو

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڕیار دا ٣ هەزار سەربازی تری ولآتەکەی بنێرێتە ناوچەی کەنداو.

 

ئاژاسنی رۆیتەرز لە هەواڵێکی بەپەلەی خۆیدا بڵاویکردەوە کە ئەمەریکا سێ هەزار سەربازی تر دەنێرێتە ناوچەی کەنداو و وەزارەتی بەرگری ئەو ولآتە کەمێک لەمەوبەر ئەو بڕیارەی دەرکردووە.

 

ناردنی ئەو سێ هەزار سەربازە نوێیە دوای کوژرانی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیس و هەشت کەسی تر دێت کە ئەمڕۆ ٣ی کانوونی دووەم لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە ئەمەریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کرانە ئامانج.

 

دوو رۆژیش لەمەوبەر دوای ئەوەی خۆپیشاندەرانی حەشدی شەعبی چوونە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، ئەمەریکا چوار هەزار سەربازی تری ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کرد کە لەنێویاندا ٧٥٠ سەربازی مارێنز نێردرانە باڵوێزخانەی ئەمەریکا.

 

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران دوای کۆبوونەوەیەکی درێژ بە سەرپەرشتی عەلی خامەنەئی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیاری دەکرد کە کوژرانی سلێمانی بەبێ وەلآمدانەوەی قورس نابێت لە دەژی واشنتۆن.

 



PM:09:24:03/01/2020