وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجامدا

ئەمشەو ٣ی کانوونی دووەم سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پۆمپیۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

 


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3/1/2020 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا .

 


وەک لە میدیاکانی پارتیدا بڵاوکراوەتەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی دوایین پێشهاتەكانی عیراق و ناوچەكە كرد.( بەبێ بڵآوکردنەوەی وردەکاری و دەستنیشانکردنی بابەتەکان).

 


لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، جەختیان لە سەر هێوركردنەوەی دۆخی ناوچەكە و نەهێشتنی گرژی و دانبەخۆداگرتن و بەردەوامبوونی دایەلۆگ كردەوە.



AM:12:11:04/01/2020