ئەمڕۆ شەممە نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا رووی له بەرزبونەوە كردووه، به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بڵاو كرایه‌وه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بوه‌یه‌وه.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٨ دۆلار‌و ٦٦ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦٣ دۆلار‌و ٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.