له‌ناوچه‌ی تاجی باکووری بەغداد کاروانێکی تری ئۆتۆمبێل بۆردومانكرا، دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبیش هێرشەكەی پشت راست كردەوە.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی حەشدی شەعبی لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بۆردومان كراوە، کە شەش کەس کوژراوەو سێ کەسیش بریندارە.
لەلایەکی تریشەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەکردووە" کە ئەو هەواڵانەی لەبارەی شەهیدبوونی ژمارەیەك لە سەركردەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەندێك لە كەناڵەكان لەبارەی هێرشەكەی تاجییەوە بڵاوكرانەوە بەم ناوانە (شبل زەیدی، حامید جەزائیری، ڕائید كرەوی)، دوورن لە ڕاستییەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە به‌ره‌به‌یانى دوێنێ هه‌ینى ٣ى كانونى دووه‌م هه‌ریه‌ك له قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كرانه ئامانج و كوژران، له‌و هێرشه‌دا كه له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ئه‌نجامدرا ژماره‌یه‌كى تر له پله‌دارانى ئێران و به‌رپرس و چه‌كدارانى تر‌ى حه‌شدى شه‌عبى كوژران.