دوو ئەندامی کۆنگرێس دژایەتی خۆیان لەبارەی کوشتنی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگرى پێشووى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودس ڕاگەیاند.
ره‌شیده تالیب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا سه‌ر به دیموكراته‌كان، هێرش ده‌كاتە سەر دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 3ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ له ڕاگەیەندراوێکدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند" كه قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسه له كوشتنی سه‌دان هاووڵاتی و سه‌ربازی ئه‌مریكی بۆیه هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك په‌رچه‌كردارێك كوشتوویانه".
پێگه‌ی زه ده‌یلی وایه‌ر له هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه كه تالب ده‌ڵێت" ئێمه ناتوانین بێده‌نگ بین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رۆكه یاخییه له یاسا، سه‌ركێشانه، ئێمه به‌ره‌و جه‌نگێكی تر ئه‌بات كه هیچ پێویست نییه و ژیانی هه‌زاران كه‌سی بێ‌تاوان له ناوخۆ و جیهان ئه‌بات به‌ره‌و نادیاری و ترسناكی، كۆنگرێس ته‌نیا ده‌سه‌ڵاته رێگه بدات به‌راگه‌یاندنی شه‌ڕ، و پێویسته له‌سه‌رمان به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرین و بڵێین نا بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیران".
ئه‌م لێدوانه‌ی ره‌شیده تالب به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و لێدوانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، دوێنێ ٣ی کانوونی ڤدووەم له‌سه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی دای كه تێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا" كه سوله‌یمانی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستی هه‌یه له كوشتنی سه‌دان هاووڵاتی ئه‌مریكیی و ئه‌نجامدانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه".
هه‌روه‌ها جگه له‌وه‌ی دوێنێ شه‌و ئیلهان عومه‌ر، نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هێرشی كرده سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مڕۆش له لێدوانێكدا بۆ زه ده‌یلی وایه‌ر وتی" ئیداره‌ی تره‌مپ دووباره و سێ باره‌ی ئه‌كه‌نه‌وه كوشتنی سوله‌یمانی و ده‌یانه‌وێت بیبه‌خشن به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تره‌مپ".
هاوکات رۆژنامه‌ی واشنگتۆن ئێگزامنه‌ربڵاویکردەوە" ئیلهام عومه‌ر، نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێیوایه ئه‌مه بۆچونێكی پیلاندارێژه‌رانه‌ی پێشوه‌ختی دۆناڵد تره‌مپ-ه بۆئه‌وه‌ی خۆی بدزێته‌وه له مه‌سه‌له‌ی دادگاییكردنی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: ئیلهام ده‌ڵێت" بۆیه ئه‌گه‌ر وایه تره‌مپ شه‌ڕی ئه‌وێت، ئه‌و ئه‌زانێت ئه‌م كاره به‌ره‌و شه‌ڕ ئه‌ڕوات و پێویستی به فێل و ته‌له‌كه‌یه؟ پرسیاری جددی ئه‌وه‌یه، كه‌سانێك كه له‌ده‌سه‌ڵاتی كۆنگرێسن ئایا ئه‌وانه دێنه پێشه‌وه تره‌مپ بوه‌ستێنن؟ من ئه‌زانم كه من ئه‌وه ئه‌كه‌م".
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه ئیلهام پیشینه‌یه‌كی خراپی هه‌یه له‌قسه‌كردن و به‌رگری له گروپه تیرۆریسته‌كان و قسه‌كانی له‌ناو میدیای ئه‌مریكیدا ئه‌مشه‌و به‌شێك له دیموكراته‌كانیشی توڕه‌كرد.
نیوه شه‌وی هه‌ینی ٣ی جێنیوه‌ره‌ی سێ مووشه‌ك فرۆكه‌خانه‌ی به غدای هه‌ژاند، كه بۆته هۆی كوژرانی ٧ به‌رپرسی عیراقی و ئیرانی له‌نێو كوژراوه‌كاندا به‌پێی میدیاكان، قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سوپای قودس-ی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێدایه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی سی ئێن ئێن-یش له به‌غدا له‌نێو كوژراوه‌كاندا ئه‌فسه‌رێكی پرۆتۆكۆل له فرۆكه‌خانه‌كه كوژراوه كه به محه‌مه‌د ره‌زا ناسراوه.