ئاماری هاتنی گەشتیاران لە ساڵی نوێدا بۆ هەرێم ئاشكرا کرا

لە ڕاگەیەندراوێکدا وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت" لە ماوەی پێنج رۆژدا ١٦٧ هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵی ٢٠٢٠ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردوە، بەراورد بە ساڵی رابردو ١٧ هەزار گەشتیار زیادیکردوە".

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند" لە رۆژانی ٢٧ تا ١ی ئەم مانگە، ١٦٧ هەزار گەشتیار بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ هاتونەتە هەرێمی کوردستان".

 

نادر ڕۆستی دەشڵێت" بەشی زۆری گەشتیاران لە خوار و ناوەڕاستی عێراق بووە، کە ڕێژەکەیان زیاتر لە ٧٨% بوو، ژمارەی گەشتیاران بە راورد بە ساڵی رابردوو ١٧ هەزار زیادیکردوە".

 

لەبارەی ژمارەی گەشتیاران بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان نادر رۆستی دەڵێت" گەشتیارانی ناو شارەکانی هەرێم هەژمار نەکراون، بەڵکو تەنیا ئەوانەی لە دەروازە و بازگەکان و فڕۆکەخانەکان هاتونەتە هەرێم هەژمار کراون".

 

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، ئارامی و سەقامگیری کەشی هەرێمی کوردستان و دۆخی ئاڵۆزی ئێستای عێراق، وایکردووە گەشتیاران لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق زیاتر ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.




PM:12:43:04/01/2020