خانمە گۆرانبێژی شۆخی باکوری کوردستان، نازدار بۆتانی لە ئاهەنگی سەری ساڵدا بەهەڵپەڕکێ و سەمایەکی جوان دەردەکەوێت.
نازدار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەشێوەیەکی قەشەنگ دەردەکەوێت و سەما دەکات و ئەمەش دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
نازدار لە ساڵی ١٩٨٧ لە جزیرەی بۆتان لە باکووری کوردستان لە دایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی چووەتە ئەڵمانیا و تا ئێستا دوو ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردۆتەوە و لە باشووری کوردستانیش هەوادارێکی زۆری هەیەو، لەرووی کۆمەڵایەتییشەوە ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.