عادل عەبدولمەهدی 3 رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاند

سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق وەکو رێزگرتنێک لە گیانی قوربانییانی هێرشەكەی ئەمریكا 3 رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاند.

 

نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند"عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە كە هاوكات فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە، لەمڕۆ شەممەوە 3 رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاندووە".

 

راگەیاندنی ماتەمینی لە كاتێكدایەكە بەرەبەیانی هەینی 3ی 1ی 2020 قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمەریكا، لە سەر رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كوژرانن بەهۆیەوە ئێران ماوەی 3 رۆژ ماتەمینی لەسەرتاسەری وڵاتەكە راگەیاند و كەمێك لەمەوبەریش عێراق ماتەمینیەكەی راگەیاند. 

 


PM:10:10:04/01/2020