جەنەرالێکی ھێزی دەریاوانی ئەمریکا ڕایگەیاند" بۆ ئەوەی ئەمریکا جەنگێکی سەرکەوتوو بکات، ئەبێت وەک جەنگی دووەمی جیھانی بکات کە چۆن ئەڵمانیای داگیرکرد".
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار، له‌ئاكامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نزیك باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ھیچ کەس زیانی پێنەگەیشتووە، بەڵام لەئاکامی مووشەکێک سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی بریندار بوون كه سه‌رقاڵی مەراسیمی کوژرانی قاسم سلێمانی و مەھدی ئەبو موھەندیس بوون. پێش ئه‌وه‌ش هێرشێكی هاوه‌ن كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی به‌له‌د كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و عیراقی تێدا جێگیره، به‌ڵام زیانی ئه‌وتۆی به‌دواوه نه‌بووه.
هه‌رچه‌نده هێرشكردنی مووشه‌كی بۆ بنكه و شوێنه گشتییه‌كان له عیراق پێشتریش هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م رووداوانه زیادیكردووه له‌دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی فه‌یله‌قی قودس-ی پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌وی 2ی جێنیوه‌ری به‌كاتی ئه‌مریكا و 3ی جێنیوه‌ری به‌كاتی به‌غدا له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی MQ9، له‌به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد، به‌بڕیاری سه‌رۆك تره‌مپ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه كوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٤ی جێنیوەری میلیشیاکانی ئێران لە عیراق ئاڵای سوریان بەرزکردۆتەوە وەک ڕەمزێک بۆ پێویستی تۆڵەسەندنەوەی خوێناوی. وایان پیشانداوە کە پەرچەکرداریان دەبێت بۆ ئەمریکا و سەرۆک ترەمپ.
ھەروەھا ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لەسەر مزگەوتی جامکاران لە شاری قوم کە ١٠٠ مایل لە تارانی پایتەختەوە دوورە، ئاڵای سور ھەڵکراوە.
نیویۆرک تایمز ئەوەشی باسکردووە" کە لەکاتی سەردانی حەسەن ڕۆحانی بۆ لای خێزانی قاسم سولەیمانی یەکێک لە کوڕەکانی وتویەتی؛ "کێ تۆڵەی باوکم ئەکاتەوە؟"
ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز-یش لەسەر زاری لیوا غولاملی ئەبو ھەمزە-ەوە ئەوەی گواستۆتەوە کە ئەگەر ھێرش ھەیە بۆ سەر ئامانجە زیندووەکانی ئەمریکا لە گەرووی ھورمز. ئەو بەرپرسە ئێرانییە وتویەتی؛ ھەندێک شوێنی بەرژەوەندی ئەمریکا دیاریکراوە ھێرشی بکرێتە سەر وەر کەشتییگەللە جەنگییەکانی لەنزیک کەنداوی فارس. ئەبو ھەمزا نایشارێتەوە کە ٣٥ ئامانج دیاریکراوە بە تەلئەبیب-یشەوە.
سولەیمانی ڕاستە بەرپرسی سوپای قودس ی سەر بەسوپای پاسداران بوو، بەڵام ئەرکی وەزیری دەرەوەی ئێرانی ئەبینی لە عیراق و سوریا و لوبنان. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران-یش بۆ ی‌و ئێس تودەی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە وەزارەتەکەیان پێیوایە دووەم کەسی وڵاتەکەیان کوژراوە. ئەو دەڵێت؛ لەدوای ڕابەری گشتی ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی، قاسم سولەیمانی بووە لە ئێران.
پێدەچێت بە ملیۆنەھا کەس دوای تەرمی قاسم سولەیمانی بکەوێت لە تاران وەر ناڕەزایی و ئامادەگی ئێران بۆ جەنگ. لەنێو ئەوانەشدا کە سەعات ٩ ی بەیانی ئەمڕۆ بەکاتی ئەمریکا، چاوپێکەوتنی لەگەڵ سی ئێن ئێن کرد، ماجد تاخت ڕافانچی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بوو کە تێیدا وتی؛"کردەی سەربازی ھەر پەرچەکردارەکەی سەربازی ئەبێت".
لەدوای کوشتنی سولەیمانییەوە ھەموو دنیا ترسیان لە جەنگێکی گەورە ھەیە، جەنەرالێکی ھێزی دەریاوانی ئەمریکا بۆ دەیلی ستار دواوە و پێیوایە (ئەگەری ئەوە ھەیە) ئێران پەرچەکرداری ھەبێت و بۆ ئەوەش ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بە پێنتاگۆن کردووە و ئاگاداری کردونەتەوە بۆ ئەوەی ئەمریکا جەنگێکی سەرکەوتوو بکات، ئەبێت ھاوشێوەی داگیرکردنی ئەڵمانیا لە جەنگی دووەمی جیھانی ئەمریکا دابەزێتە ناو ئێرانەوە.
باسی لەوەشکردووە لە نامەکەدا کە ئەبێت فشارەکانی ئەمریکا بەھێز بێت لە ململانێکەدا و دەڵێت:"ئەبێت ئەوپەڕی وریاییمان ھەبێت.
سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٤ی جێنیوه‌ری دوو مووشه‌ك ده‌وروبه‌ری باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و گەڕەکی جادریەی كرده ئامانج، وێرای گووله هاوه‌نێك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كراوه.