بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی خۆی ساز بكات، بەڵام فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان بەشداری دانیشتنەکە ناکەن ناكەین.
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ماڵپەڕی فەڕمی حیزبەکەی راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مانی عیراق پرسه‌یه‌ك بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و هاوڕێكانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێده‌چێت ته‌نها به‌شیر حه‌داد كه جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانه به‌شداری دانیشتنه‌كه بكات و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌شداری ئه‌و دانیشتنه نه‌كه‌ن".
هەروەها ڤیان سەبری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتی" لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەك فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان بەشداری ناكەین، جگە لە ئێمە ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە عەرەبە سوننەكانیش بەشداری ناكەن لە دانیشتنەكە".
بەپێی زانیارییەکان دانیشتنی ئەمڕۆی په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه بۆ دانانی سنوورێك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عیراقدا.