هێلی لەڤ گۆرانیبێژ و فاسیۆنی ناسراوی کورد لە نوێترین دەرکەوتنی لە ساڵی ٢٠٢٠دا چەند وێنەیەکی وروژێنەری خۆی بڵاودەکاتەوە.
هێلی لەڤ لە تٶڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی تەواوی جیاوازی خۆی بڵاوکردۆتەوە وەک هەموو جارێک کە فانەکانی راهێناوە وروژێنەر دەرکەوتووە، ئەمەش بۆتە جێگای سەرنجەکانی فانەکانی.
لە کۆتایی ساڵی رابردوودا، هێلی لەڤ ڤیدیۆ کلیپی " بۆی بای " بڵاویکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە سێ رۆژدا 1.5 ملیۆن بینەری هەبوو، لە ماوەیەکی کەمدا دەنگدانەوەیەگی گەورەی بەدواهات، بەشێک لە هاوڵاتیان پێیان وابو ئەم گۆرانییە لە دژی پیاوانە و بێرێزی کردنە بە پیاوان و کیلپەکەیان رەتکردەوە.
هێلین عهبدولڵا" ناسراو بە 'هێلی لهڤ" لهساڵی 1988 لهدایكبووه، زیاتر بهزمانی ئینگلیزی گۆرانی دهڵێت و تا ئێستا خاوەنی دوو ڤیدیۆ کلیپە، کە یەکێکیانی بۆ کوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش وتووە.