کەمێک لەمەوبەر، سەرۆکی ئەمەریکا ترامپ هەڕەشەیەکی نوێ لە ئێران دەکات و دەڵێت" زۆر بەپەلە و بە هەموو هێزێکمانەوە لە ئێران دەدەین".
لە نوێترین تویتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دۆناڵد ترامپ نووسیوویەتی " هەر هێرشێک بکرێت بۆ سەر ئامانجێکی ئەمەریکی، یان کەسێکی ئەمەریکی، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە پەلەو بە هێزی تەواوە، هەتا بەشێوەیەک کە نەگونجێت لەگەڵ ئەو گورزەی ئێران دەیوەشێنێت".
هەروەها دەشڵێت " ئەم پۆستەم و ئەوانی تریش ئاگادارکردنەوەشە بۆ کۆنگرێس ".
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەموو ئاماژەکانی ئەوە دەردەخەن کە کاتی وەشاندنی گورزی ئێرانی بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا نزیکبۆتەوە.