دواى بڕیاری ده‌ركردنی هێزه ئه‌منییه‌كان له عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری توند بە عێراق دەدات و دەڵێت" ئەگەر بەغدا هێزە ئەمەریکییەکان ناچار بکات عێراق جێبهێڵن، توندترین سزا به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنم".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئه‌مریكا لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دواى ده‌ركردنی هێزه‌كانیان له عێراق، ئه‌وا ده‌بێت به‌غدا تێچوونی ناوه‌نده ئاسمانییه‌كه‌ی واشنتن بدات كه ملیاره‌ها دۆلاری تێدا سه‌رفكراوه له ماوه‌ی رابوردوودا، بۆیه ناكشێینه‌وه تا تێچوونهكانمان نه‌ده‌ن".
ترەمپ دەشڵێت" ئەگەر ئێران هەر هێرشێک ئەنجام بدات تۆڵەیەکی گەورەی لێدەکرێتەوە، بەجۆرێک هێرشەکانی واشنتۆن بنکە کلتورییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج".
ڕاشیگەیاند" سزایه‌كی وای عێراق ده‌ده‌ین له پێشوودا نموونه‌ی نه‌بووه‌و سزاكانی سه‌ر ئێرانی دراوسێی شتێكی بچووكه له چاویدا".
پەیامەکەی سەرۆکی ئەمریکا لەکاتێکدایە لەکۆبونەوەی دوێنێی پەرلەمانی عێراقدا کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکرد و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق ئامادەی بو، پەرلەمانی عێراق رەزامەندی نیشاندا لەبارەی پابەندکردنی حکومەتی عێراق بە پاراستنی سەروەری وڵات و هەڵوەشاندنەوەی هاوکارییەکان.