تەندروستی سلێمانی چەند بڕیارێك لەبارەی ئەنفلۆنزا دەردەکات

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی ڕووبەڕوبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی لەگەڵ بەشێك لەنەخۆشخانە پەیوەندیدارەكان كۆبوویەوەو چەند بڕیارێكی دەركرد.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" بەسەرپەرشتی( د. سەباح نەسرەدین ) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وبەئامادەبوونی جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وبەڕێوەبەری بەڕێوەبەراێتی خۆپاراستنی سلێمانی وبەڕێوەبەروبەڕێوەبەری کارگێڕی بەشێک لەنەخۆشخانە پەیوەندیدارەکان دووەمین کۆبونەوە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجامدرا".

لەکۆبونەوەکەدا دۆخی ئێستای ئەنفلۆنزای وەرزی لەشاری سلێمانی بۆدانانی ڕێوشوێنی پێویست لەمەڕ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پەتایە بڕیاری پێویستی لەسەردرا کەخۆی دەبینێتەوە لە:

٭هەماهەنگی تەواوبکرێت لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەئەهلیەکان بۆبەرەنگاربونەوەی پەتاکە.

٭پێداچوونەوە بەهەموو ڕێوشوێنەکانی کەپێشتر گیراونەتەبەر بۆبەرەنگاربوونەوەی پەتای وەرزی.

٭بڕێکی زیاتر لەفاکسینی دژی ئەنفلۆنزا دابین بکرێت بۆدەزگاتەندروستییەکان و هاوڵاتیان.

٭داوالەدەزگاکانی ڕاگەیاندن بکرێت کەڕێنماییە تەندروستیەکان لەمەڕخۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەرزی بڵاوبکەنەوە.

ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی



AM:09:47:06/01/2020