لە کاتی داخستنی بازاڕدا دۆلار نرخێکی خەیاڵی تۆمار کرد



لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزبوەوە.

 

 
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە سپی راگەیاند" نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا ئەم ئێوارەیە بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزبوەوەو گەیشتە ١٢٢ هەزارو ٥٠٠ دینار، لە کاتێکدا بەیانی نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٢١ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو.

 

 
ناوبراو وتیشی لە چەند کاتژمێرێک پێش داخستنی بازاڕ گەیشتە ١٢٣ هەزار دینار بەرامبەر ١٠٠ دۆلاری عێراقی.

 


خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید وتیشی هەموو دراوە بیانەییەکان لەهەڵکشانی دۆلاردا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە، تەنها دینار و لیرەو تمەن نەبێت کە بەشێوەیەکی بەرچاو شکان.

 

 
چاودێران پێیانوایە بەرزبوونەوەی دۆلارو دابەزینی دینار، پەیوەندی بەململانێی نێوان ئەمەریکا لەلایەک و ئێران و عێراق لەلاکەی ترەوە هەیە، هەروەها پەیوەندی بەو لێدوانەی دوێنێی ترامپ سەرۆکی ئەمەریکاوە هەیە کە هەڕەشەی لە عێراقکرد کە سزای ئابوری عێراق دەدات ئەگەر سووپاکەی لەو وڵاتە دەربکرێت.




PM:06:41:06/01/2020