ڤیدیۆ.. حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان مەترسیەکەی زۆر گەورەی سەر عێراق ئاشکرا دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبوسی لە کۆبوونەوەی دوێنێ پەرلەمانی عێراق کە شیعە بە چەپڵە رێزان و هوتافات بەڕێکرد، مەترسیەکی گەورە ئاشکرا دەکات.

 

حەلبوسی بەپێی ڤیدیۆیەک کە لەتۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بڵاوکراوەتەوەو، خۆشی داوا دەکات تۆمار نەکرێت، لە دانیشتنەکەی دوێنێی پەرلەماندا، بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە بە سەرۆک وەزیرانیشەوە دەڵێت " بڕیاری دەرکردنی ئەمەریکاو هاوپەیمانان مەترسیەکی زۆر گەورەی بۆ عێراق لێدەکەوێتەوە کە ئەویش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەتوانن ماماڵەی دارایی لەگەڵ عێراق نەکەن".

 

دوێنێ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە بڕیاریان دا حکومەت کار بکات بۆ دەرکردنی ئەمەریکاو هاوپەیماننان لە عێراق، هەر شەوی رابردووش ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی سزادانی قورسی لە عێراق کرد.

 



PM:07:04:06/01/2020