هونەرمەندێکی ناسراوی کورد باری تەندروستی ناجێگیرە و بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە

هونەرمەندی شانۆکاری ناسراوی کوردستان (نەوازد مەجید) دۆخی تەندروستی ناجێگیرەو بەهۆیەوە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

 

خانمە ئەکتەری کورد دەوەن کچی "نەوزاد مەجید" لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" ڕایگەیاند" باوکم نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجام دراوەو لە ئێستادا تەندروستی بەرەو باشتر دەچێت".

 

هونەرمەند نەوزاد مەجید خەڵکی شاری سلێمانییەو چەندین ساڵە لە بواری شانۆی کوردیدا کاردەکات و بەردەوام کاری هونەرمەندێکی کاراو بە تواناو دڵسۆز بووە،  بەشداری چەندین شانۆگەری کردووەو شوێن دەستی لە چەندین شانۆیی کوردیدا چ بە دەرهێنان و چ بە نواندنەوە دیار بووە.

 




PM:08:50:06/01/2020