سلێمانی.. ژنە گەریلایەك شەهید كرا

ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" شەهیدبوونی ژنە گەریلایەكی خەڵكی سلێمانی بەناوی "شاجوان ئامانج" ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە ئاماژەی بەوەکردووە" ژنە گەریلایەکی خەڵکی سلێمانی بەناوی "شاجوان ئامانج" بە نازناو "ڕووهەیڤ" لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا لە قەندیل کوژراوە".

 

هەپەگە دەشڵێت" ڕۆژی ٤ی ئەم مانگەش بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەو گەریلایە لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بەڕێوەچوو".

 

 



PM:09:31:06/01/2020