فەرماندەی سووپای پاسداران: هەموو ئەو شوێنانەش کاول دەکەین ئەمەریکا بەرگریان لێدەکات‌و خۆشی دەوێن

فەرماندەی سووپای پاسداران، لیوا حسین سلامی رایگەیاند" هەموو ئەو شوێنانەش کاول دەکەین کە ئەمەریکا خۆشی دەوێن و بەرگریان لێدەکات".( بەبێ ئەوەی ناوی شوێنەکان بهێنێت ).

 

لیوان حسین سەلامی فەرماندەی سووپای پاسداران ئەو قسانەی لە میانەی وتارێکدا ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ی کانوونی دووەم لەبەردەم جەماوەرێکی زۆردا راگەیاند کە بەشداربوون لە ناشتنی قاسمی سلێمانی لە شاری "کرمان" شوێنی لە دایکبوونی سلێمانی و، وتی" بەهێزەوە تۆڵەی قاسمی سلێمانی دەکەینەوە".

 
هەروەها وتیشی " کووشتنی سلێمانی و موهەندیس گەورەترین تیرۆرە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا".

 

فەرماندەی سووپای پاسداران جەختی کردەوە کە ئەوان ئیرادەیەکی پتەومان هەیەو هەر شوێنێک ئەمەریکا خۆشی بووێت و بەرگری لێبکات وێرانی دەکەن، هەروەها وتیشی" شوێنێکی ئارام نامێنێت بۆ ئەمەریکا تیا بسرەوێت". 

 


AM:09:17:07/01/2020