ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لی شه‌مخانی رایگەیاند" وڵاتەکەی ١٣ بژاردەی لەبەردەستدایە بۆ هێرشکردنە سەر ئەمەریکا".
عەلی شەمخانی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاند " ئەمەریکا دەبێت به‌رپرسیارێتی سه‌رجه‌م كاردانه‌وه‌كانی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له ئه‌ستۆ بگرێت".
ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەشڵێت "بچووكترین وه‌ڵامدانه‌وه‌مان ده‌بێته هۆی زیانێکی مێژوویی بۆ ئه‌مه‌ریكا".
شەمخانی ئاشکرای کرد، ئێران هه‌موو جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكای خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و ده‌زانین ئه‌وان له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدان.
ئەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەتوانن كه‌شتییه‌كانیان له ناوچه‌كه بكەنه ئامانجی مووشه‌كه مامناوه‌ند و دوور مهوداكانمان، ئەمریکاش ئەوە دەزانێت.
رۆژی هه‌ینی ٣ ی کانوونی دووەم لەنزیک فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كرانه ئامانج و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و رووداوه به‌رده‌وامه و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن.