دەمیرتاش ئەمڕۆ لە ئەنقەرە دادگایی دەكرێت

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، ئەمڕۆ لە نۆزدەهەمین دادگای سزا قورسەكان لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، دادگایی دەكرێت.  

 

بەپێی زانیارییەکان، دادگایکردنی دەمیرتاش سەبارەت بە دۆسییەی سەرەکیە، کە ناوبراو تۆمەتبار کراوە بە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی و بانگەشەکردن بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆرستی و داوادەکرێت لەسەرئەو دۆسییە ١٤٢ ساڵ زیندانی بکرێت.

 

لە رۆژی ٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە دانیشتنێكی هەمان دادگادا بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاشی درابوو لە زیندان بەڵام داواكاری گشتی كۆماری لە ئەنقەرە  تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێكدانی یەك پارچەیی دەوڵەتی ئاڕاستەی دەمیرتاش كردوو ڕێگری كرد لە ئازادكردنی ناوبراو لە زیندان.

 

لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندامپەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکرا، ئەمڕۆ لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە زیندانی (ئەدێرنە)ەوە بەشداری دانیشتنەکەی دادگا دەکات. 

 

 


PM:01:36:07/01/2020