سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێک دەکات

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوەو تاوتوێی چەند پرسێک بکات.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند" کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوە دەچێت".

 

وتیشی" لە کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی دوا پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە دەکرێت".

 

 



PM:02:45:07/01/2020