وەزیری دارایی: دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دواناكەوێت

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" دابەشكردنی موچە دواناكەوێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێتەوە".

 

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناو بینای پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند" رەنگە رۆژی یەکشەممە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دابەشکردنی موچە دەست پێ بکاتەوە".

 

وتیشی" کۆبونەوەیان لەگەڵ لیژنەکانی پەرلەمان بۆ تەواوکردنی کۆبونەوەکانی ترە لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی".

 

پێشتریش وەزیری دارایی  حکومەتی هەرێم، دڵنیای دابووە فەرمانبەران کە دابەشکردنی موچە هیچ کێشەیەکی نیە  و٣٠ رۆژ جارێک موچە دابەش دەکرێت.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌5518 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:23:07/01/2020