شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق بڵاویکردەوە" ٢٢ موشەک ئاڕاستەی عێراق کراون کە ١٧ موشەک بۆ عەین ئەسەد، پێنج موشەک بۆ ھەریر بوە لە نزیک هەولێر".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٨ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد" له كاتژمێر ١:٤٥ خولهك تا ٢:١٥ خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ناوچه‌كانی عیراق به ٢٢ مووشه‌ك بۆردومان كرا و ١٧ موشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار كرا كه دوانیان له ده‌وروبه‌ری شاری هیت كه‌وتنه خواره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بته‌قنه‌وه".
ڕاشیگەیاند" پێنج مووشه‌كیش ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر كران و سه‌رجه‌م مووشه‌كه‌كانیش له‌سه‌ر باره‌گاكانی هاوپه‌یمانان كه‌وتنه‌خواره‌وه".
دەشڵێت" كه هیچ زیانێك به هێزه عیراقییه‌كان نه‌گه‌یشتووه و له كاتێكی تردا ورده‌كاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات".
ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامی ئێران به مووشه‌ك هێرشی كرده‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئه‌مریكا له عیراق و سوپای پاسدارانی ئێرانیش رایگه‌یاند كه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ٨٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون، به‌ڵام ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ زیانێكی گیانی پێگه‌یشتبێت.