سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەڵێت" هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە دۆخەکە بەرەوە ئارامی دەڕوات".
كه‌مێك پێش ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند" هه‌ندێك رووداوی ناخۆش له عێراق و هه‌رێمی كوردستان روویان داوه و ئێمه به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه سه‌یری ئه‌و رووداوانه ده‌كه‌ین كه ئێسته له ناوچه‌كه‌مان روو ده‌ده‌ن، ئه‌و گرژی و توندوتیژییه‌ی هه‌یه كه‌شێكی نائارام و ناسه‌قامگیری دروست كردووه".
مەسرور بارزانی وتیشی" ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌ی له توانا‌مان هه‌یه ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌ره‌و هێوری بڕوات و ئارامی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه، به‌ڵام ئه‌ركی هه‌ره له‌پێشینه‌ی ئێمه پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانه و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین هه‌رێمی كوردستان تێكه‌ڵی ئه‌و كێشانه نه‌بێت و گرژی و توندوتیژییه‌كان به‌ره‌و كۆتایی بڕۆن".
ڕاشیگەیاند" ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت ده‌یكه‌ین و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش له پێوه‌ندیدا ده‌بین، ده‌مه‌وێ خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی له توانا‌مان بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌ر پارێزراو بمێنێت".