سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێرانی كرد و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقی ره‌تكرده‌وه .
لە راگەیەندراوێکدا، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق داوا دەکات عێراق نه‌خزێنرێته ناو شه‌ڕێكی نوێوه”و عێراق دوور بخرێتەوە لە شەڕو، تیایدا هاتووە " پێشتریش عێراق ره‌تیكرده‌وه ببێته شوێن و جێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێك و ره‌تیده‌كاته‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه بێت بۆ هه‌ر یه‌كێك له دراوسێكانی”.
.
بەرهەم ساڵح داوا دەکات سه‌روه‌ری خاكی عێراق بپارێزرێت به‌له‌به‌رچاوگرتنی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دەشڵیت “پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری خاکی عێراق و کردنی بەشوێنی یەکلایکردنەوەی ململانێکان، رەتدەکەینەوە”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٨ ی کانوونی دووەم ئێران مووشەکبارانی دوو بنکەی ئەمەریکای کرد لە ناو خاکی عێراقدا.