ئێران ئامادە نییە سندوقە رەشەکەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە رادەستی ئەمەریکا بکات

ئێران بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە، ئامادە نییە سندوقی رەشی فڕۆکە ئۆکرانییە بدات بە ئەمەریکا و کۆمپانیای دروستکەری فڕۆکەکە بۆ دیاریکردنی هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی.

 

 
عەلی عەبد زادە بەڕێوەبەری فڕۆکەوانی مەدەنی ئێرانی بە ئاژانسی میهری راگەیاندووە" ئێران ئامادە نییە سندوقی رەشی فڕۆکە ئۆکرانییەکە رادەستی ئەمەریکا بکات کە لەسەر خاکی ئێران کەوتە خوارەوە".

 


عەبد زادە وتیشی " شیکردنەوەی ناوەرۆکی سندوقە رەشەکە لە ئێران ئەنجام دەدرێت، لەبەر رۆشنایی یاساکانی نێو دەوڵەتی فڕۆکەوانی مەدەنی"، بەڵام ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لێکۆڵینەوەکە بە بەشداری لێکۆڵەرە ئۆکرانییەکان دەبێت.

 


ئەو بەرپرسە ئێرانییە بەدووری زانی سندوقەکە رادەستی کۆمپانیای " بۆینگ " دروستکەری کۆمپانیاکە بکات و بە دوریشی زانی لێکۆڵەری ئەمەریکی و سەر بەکۆمپانیاکەش بەشداری پێ بکات.

 

ئەمڕۆ لە کاتی مووشکەبارانی ئێراندا بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا، فڕۆکەیەکی ئۆکرانی بە ١٧٩ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا، هەندێک سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن فڕۆکەکە بەر مووشەکی ئێرانی کەوتووە.

 


PM:06:19:08/01/2020