دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دابەزینی بە خۆوە بینی

ئێوارەی ئەمڕۆ ٨ ی کانوونی دووەم لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەۆخۆوە بینی.

 

ئێوارە لە کاتی داخستنی  بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٢٤ هەزارو ٢٥٠ دینارە کە نیوەڕۆ تۆماری کرد، دابەزی بۆ ١٢٣ هەزار دینار.

 

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە سێ رۆژی رابردوودا پەیوەندی بەو بارگرژی و گورزە سەربازیانەوە هەیە کە نزیکەی هەفتەیەکە لەنێوان ئەمەریکا و ئێراندا لە خاکی عێراقدا روودەدات.



PM:07:02:08/01/2020