ئێرانییه‌ك سه‌ركردایه‌تی كه‌شتی فرۆكه‌وانی ئه‌مریكی ده‌كات له‌ كه‌نداوی فارس

كافون حه‌كیم زاده‌ كاتێك منداڵ بوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئیسلامی ئێران، له‌ ئیرانه‌وه‌ هه‌ڵاتن به‌ره‌و ئه‌مریكا و له‌ویلایه‌تی مسیسیپی گیرسانه‌وه‌ و په‌ناگه‌یه‌كیان بۆ ژیانی خۆیان دابینكرد.

ئێستا پاش 40 ساڵ، هه‌فته‌ی پێشوو گه‌ڕایه‌وه‌ ناوچه‌ی كه‌نداوی فارس، ئه‌مجاره‌ نزیكبۆته‌وه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌شتی فرۆكه‌ی هاری ئێس ترومان-ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا.

حه‌كیم زاده‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ده‌شێت رۆڵێكی باڵای هه‌بێت له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی.

نیوه‌ شه‌وی هه‌ینی 3ی جێنیوه‌ره‌ی سێ مووشه‌ك فرۆكه‌خانه‌ی به‌ غدای هه‌ژاند، كه‌ بۆته‌ هۆی كوژرانی 7 به‌رپرسی عیراقی و ئیرانی له‌نێو كوژراوه‌كاندا، قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سوپای قودس-ی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێدابوو.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و ئه‌مریكییه‌-ئێرانییانه‌ی وه‌ك حه‌كیم زاده‌-ی كاپتنی كه‌شتی فرۆكه‌ی هاری ئێكس ترومان كه‌ خزمه‌ت ده‌كه‌ن له‌ هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا، سوێندیان خواردووه‌ دژی چه‌وساندنه‌وه‌ و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شوڕشی ئێران بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازادییه‌ی كه‌ ئه‌مریكا بۆی ده‌سته‌به‌ركردوون و به‌رگری لێده‌كه‌ن.

 

حه‌كیم زاده‌ له‌چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی زه‌ فێرجینیا پایلوت ده‌ڵێت:"پێموایه‌ ده‌شێت ئه‌و هۆكاره‌ بووبێته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بۆچی ئه‌و بڕیاره‌ بده‌م تا بمه‌وێت خزمه‌ت بكه‌م و ئه‌م بواره‌ هه‌ڵبژێرم".

كاپتن حه‌كیم زاده‌ كه‌ له‌ ویلایه‌تی ته‌كساس له‌ باوكێكی ئێرانی و دایكێكی ئه‌مریكی له‌ دایكبووه‌ و ئه‌یه‌وێت خێرا سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه‌، له‌كاتێكدا تا ته‌مه‌نی 11 ساڵیش توانیویه‌تی وڵاته‌كه‌ی ببینێت تا ئه‌و كاته‌ی ساڵی 1979 به‌هۆی شوڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵاتوون له‌ ئێران.

خێزانه‌كه‌ی له‌ شاری هایتسبۆرگ له‌ ویلایه‌تی میسیسیپی گیرسایه‌وه‌، ساڵی 1987 له‌ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكییه‌وه‌ ده‌كات، به‌خشینی خوێندنی ده‌ریای ده‌ستگیر ده‌بێت و له‌ زانكۆی كارنیجی میلۆن ده‌رچوو و بوو به‌ ئه‌فسه‌ری فرۆكه‌وانی. 

له‌ 33 ساڵ ژیانی پیشه‌یدا، حه‌كیم زاده‌ توانیویه‌تی نیشانه‌ی (HAK) وه‌رگرێت له‌پای ئه‌و هه‌شت چالاكییه‌ فرۆكه‌وانییه‌ و ده‌یان ئه‌ركی فڕین له‌ ئاسمانی ئه‌فگانستان و عێراق و چه‌ندین میدالی رێزلێنانی ئه‌ستێره‌ی برۆنزی وه‌رگرتووه‌.

ئه‌و ئێستا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێك له‌و سه‌كۆ (كه‌شتی فرۆكه‌وانی)یه‌ ترسناكانه‌ی سه‌ر زه‌مین ده‌كات كه‌ به‌ وزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كات و ئاڵای جه‌نگی سوری له‌سه‌ر هه‌ڵكراوه‌. كه‌شتییه‌ك كه‌ هه‌ڵگری ده‌یان فرۆكه‌ی جه‌نگی و به‌رگری دژه‌ مووشه‌كی. سه‌كۆكه‌ شارێكه‌ بۆخۆی و ده‌سته‌یه‌كی 5000 كه‌سی له‌سه‌ره‌. ئه‌و ده‌ڵێت:"به‌دڵنیایی ئه‌وه‌ فه‌خر و شانازی ئه‌مریكایه‌ وای له‌من كردووه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی كه‌شتییه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ بكه‌م له‌م كاته‌دا له‌ كه‌نداوی فارس".

په‌نابه‌ران له‌ ئه‌مریكا فرسه‌تی گه‌وره‌یان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ستگیر بووه‌، به‌تایبه‌تی له‌بواری سوپادا، كه‌م نین ئه‌و ئێرانیانه‌ی كه‌ له‌ ئێران هه‌ڵاتوون و له‌ناو سوپادا سه‌بازن. ئاسال ئه‌فه‌ندی كه‌ پۆستی له‌ هه‌واڵگری سوپادا هه‌بووه‌ له‌ 2010-2014 ده‌ڵێت:"به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌كه‌دا ئازادی نییه‌، كه‌ دێیته‌ ئه‌مریكا ئازادی واده‌لێده‌كات خۆت به‌ختكه‌یت بۆ ئه‌مریكا".

باس له‌وه‌شده‌كات كه‌ چۆته‌ سوپاوه‌ وای هه‌ستكردووه‌ كه‌ ته‌نیا خۆی له‌وێیه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت: "جێگه‌ی تێڕامان بوو به‌ده‌یان ئه‌مریكی – ئێرانی به‌رگی سه‌ربازیان بۆ ئه‌مریكا پۆشیبوو".

 له‌كۆتایدا ده‌ڵێت:"زۆربه‌مان كه‌سوكاره‌كانمان ئێستا له‌ ئێرانن و نامانه‌وێت له‌وه‌ زیاتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رژێمه‌ داپڵۆسێنه‌ره‌دا بمێننه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت رزگاریان بێت".



ئه‌م بابه‌ته ‌2332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:14:08/01/2020