باڵوێزخانەی ژاپۆن: لە هەولێر درێژە بەكارەكانمان دەدەین

 ژاپۆن باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد داخست و رایگەیاند، لە هەولێر درێژە بەكارەكانمان دەدەین.

 


" حكومەتی ژاپۆن رایگەیاند،"باڵیۆزخانەكەمان لە بەغداد داخستوە و كارمەندانی باڵیۆزخانەكەمان لە بەغداد ئازادن لە كاركردن و مانەوەیان لە عێراق یاخود گواستنەوەی كارەكانیان بۆ كونسوڵخانەی ژاپۆن لە هەولێر". 

 


دەربارەی داخستنی كونسوڵخانەی ژاپۆن لە هەولێر، حكومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند،"كوسنوڵخانەكەیان بەردەوام دەبێت لە كارەكانی لە هەرێمی كوردستان".




 لەئێستادا بەهۆی خراپی دۆخی عێراق و بەتایبەت شاری بەغداد، بەشێك لە وڵاتانی جیهان هۆشدارییان داوەتە هاوڵاتییەكانیان لە عێراق و داوایانكردوە كە كارمەندەكانی باڵیۆزخانەكانیان خۆیان بەدور بگرن لە ناوچە مەترسیدارەكان بەتایبەت ئەو ناوچانەی خۆپیشاندەرانی تێدان بەمەبەستی سەلامەتی گیانیان.

 

 


AM:11:13:09/01/2020