به‌راورد به ساڵانی پێشتر سه‌ردانی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له ساڵی 2019 زیادی كردووه و رێژه‌ی داخستن و سه‌رپێچی و ئاگاداركردنهوهكانیش به‌رزبونه‌ته‌وه و قائیمقامی سلێمانیش ده‌ڵێت" ئامانجمان كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان و پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه".
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" ژماره‌ی سه‌ردانه‌كان له ساڵی 2019دا زیاتر له (52)هه‌زار بوووه و له 2018دا (39)هه‌زار بووه، پسوڵه‌ی سه‌رپێچی له 2019دا (5)هه‌زارو (379) بووه، له 2018دا (3)هه‌زارو (291)بووه. ئاگاداركردنه‌وه (8)هه‌زارو (709)بووه له ساڵی پێشتردا (4)هه‌زارو(913)بووه. داخستن (343)بووه و پێشتر (244)بووه. ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2019دا (116) شوێن و كه‌س دراون به دادگا، به‌ڵام له ساڵی 2018دا ژماره‌كه (24)بووه".
وتیشی" هه‌ر له ساڵی 2019دا لیژنه‌ی له‌ناوبردن (1)ملیۆن و (143)هه‌زار و (854)تۆن خۆراك و شمه‌ك له‌ناوبراون، به‌ڵام له‌ساڵی 2018دا كه‌متر بووه، به‌جۆرێك (538)هه‌زار و (362)تۆن له‌ناوبراوه".
له‌باره‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه وه‌كو غرامه وه‌رگیراون و بوون به داهاتی گشتی دەڵێت" له ساڵی 2019دا (255)ملیۆن و (25)هه‌زار دینار بووه، به‌ڵام له‌ساڵی 2018دا (223)ملیۆن دینار بووه".
هه‌رله‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد" له‌م ساڵدا ژماره‌ی لیژنه‌كانمان زیادكردووه و ژماره‌ی سهردانهكانیشمان زیاتر ده‌كه‌ین، به‌وهیوایه‌ی ژماره‌ی سه‌رپێچییه‌كان كه‌متر ببنه‌وه و هاوڵاتیان زیاتر هاوكاربن به‌وه‌ی كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كان بن".