د. رێواز فایەق: بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ کۆبوونەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە نوسراوێکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.

 

د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا ڕایگەیاندووە"بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ١٣ی ئاسایی ساڵی یەکەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".

 

لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی یەکشەممە ١٢ی کانوونی دووەم  کاتژمێر یانزەی پێشنیوه‌ڕۆ بەڕێوەدەچێت". 

 

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە بانگێشتەكەیدا ناوەڕۆکی كۆبوونەوەكەی ئاشكرانەكردووە.





PM:01:34:09/01/2020