ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێك گەیشتە بەغدا-ی پایتەختی عێراق و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری حکومەتی عێراق کۆبوەوە، هاوکات بڕیارە ناوبراو لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و ڤوەزیری دەرەوەی عیراقیشدا كۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانە لە عێراق و کەمکردنەوەی ئەو گرژییانەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکەی گرتۆتەوە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی توركیا جەختی لەسەر ئەوەكردوەتەوە وڵاتەكەی پشتگیری لە سەروەری و سەقامگیری خاكی عێراق دەكات و ئاماژەی بەوەكردوە "پێویستە گرژیی و ئاڵنگارییەكان كەمبكرێتەوە و ئاراستەكان بەرەو ئەنجامدانی دانوستانی بنیادنەرانە بڕۆن، تا لەورێگەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخە هەستیارەكانی ناوچەكە بكرێت".