تەندروستی سلێمانی: لەرۆژانی پشوودا ٤٠٩ منداڵ لەدایك بوون

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" لەڕۆژانی پشووی ساڵی نوێ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری سلێمانی ٤٠٩ منداڵ لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەدایک بوون".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" لەو ژمارەیە ٢١٥ منداڵیان كچ بوون و ١٩٤ منداڵیان كوڕ بوون و ٢٧٦ منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون".

دەشڵێت"  لەماوەیەدا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری سلێمانی ٦ حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و یەك حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و گیان لەدەستدانی ٥ منداڵ تۆماركراوە".

 

 



PM:04:13:09/01/2020