ئەمڕۆ پێنج شەممە وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ریزبەندی نیشتمانی زانکۆ حکوومییەکان و زانکۆ تایبەتەکانى ئاشكرا كرد، کە بەسەر سێ گروپدا دابەشکراون.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هۆڵی سەعد عبدوڵا لە شاری هەولێر د.ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ریزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێمی بۆ ساڵی ٢٠١٩ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ بۆ سێكته‌ری خوێندنی باڵا رۆژێكی مێژوویی و گرنگه.
ئاماژەی بەوەکرد"ریزبەندییەکە پشتی بەستووە بە توێژینەوەی زانستی، ستافی ئەکادیمی، پەیوەندی زانکۆکان لەگەڵ کۆمەڵگە، چالاکی کولتووری و نێودەوڵەتی و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییەکان. کە پشکی زۆرینە بەر توێژینەوەی زانستی دەدرێت بەتایبەتی ئەوانەی لە گۆڤارە کاریگەرەکاندا بڵاودەکرێنەوە.".
وتیشی" زانكۆكانی هه‌رێم له‌ڕووی توێژینه‌وه و به‌ره‌وپێشچونی ئاستی زانستیه‌وه به به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه، به‌شێوه‌یه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان له‌ساڵی ٢٠١٩دا به‌راورد به ساڵانی پێشوو زۆر زیادیكردوه".
ریزبه‌ندی زانكۆ حكومییه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
گروپی - B
- زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
- زانكۆی سۆران
- زانكۆی سلێمانی
- زانكۆی كوردستان - هه‌ولێر
- زانكۆی دهۆك
- زانكۆی كۆیه
- زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی
گرووپی - C
- زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
- زانكۆی چه‌رمۆ
- زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر
- زانكۆی راپه‌ڕین
- زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك
- زانكۆی گه‌رمیان
- زانكۆی زاخۆ
گرووپی - D
زانكۆی هه‌ڵه‌بجه
زانكۆ تایبه‌ته‌كان
گرووپی - B
- زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق - سلێمانی
- زانكۆی تیشكی نێوده‌وڵه‌تی
- زانكۆی جیهان هه‌ولێر
- زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
- زانكۆی كۆمار بۆ زانست ته‌كنۆلۆجیا
- زانكۆی نه‌ورۆز
گرووپی - C
- زانكۆی جیهان سلێمانی
- زانكۆی جیهان دهۆك
- زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی
- زانكۆی نۆڵیج
گروپی - D
- زانكۆی كاسۆلیك
- زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی
- زانكۆی به‌یان