" قەبارەی وەبەرهێنان لەماوەی 13 ساڵی ڕابردوو لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 52 ملیار دۆلار بووە "

بەپێی شیكردنەوەیەكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە قەبارەی وەبەرهێنان لەماوەی 13 ساڵی ڕابردوو لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 52 ملیار دۆلار بووە، بیلال سەعید، سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە ڕایگەیاند" بە پشت بەستن بەداتاكانی دەستەی وەبەرهێنان شیكردنەوەی بۆ تەواوی داتاكانی 13 ساڵی ڕابردووی قەبارەی وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان كردووە و دەركەوتووە كە لە ساڵی 2006-2019 لە كوردستان 887 پرۆژە مۆڵەتی وەرگرتووە لەچوارچێوەی 14 سێكتەرو كۆی گشتی قەبارەی وەبەرهێنان 0.00052,098.37 ملیار دۆلار بووە".

شیكردنەوەی ئینیستیتیوتی ئابووری بە ژمارە 

 
قەبارەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە نێوان 2006-2019

 
1. بەرزترین ڕێژەی وەبەرهێنان لە ساڵی 2013 بووە كە بڕەكەی 10ملیار و 476ملیۆن و 624 هەزار دۆلارە كە دەكاتە ڕێژەی 20.11% كۆی گشتی قەبارەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان.

 
2. كەمترین ڕێژەی وەبەرهێنان لەساڵی 2006 بووە كە بڕەكەی 438ملیۆن و 308 هەزار دۆلارە كە دەكاتە ڕێژەی 0.84% كۆی گشتی قەبارەی وەبەرهینانی هەرێمی كوردستان.

 
3. لەماوەی 4 ساڵی ڕابردوو( 2016-2019) تەنیا بڕی 9ملیار و 390ملیۆن و 503 هەزار دۆلارە كە ئەم بڕەیە كەمترە لەقەبارەی وەبەرهێنان تەنیا لە ساڵی 2013 كە بڕەكەی 10ملیار و 476ملیۆن و 624 هەزار دۆلار بووە كە دەكاتە ڕێژەی 20.11% كۆی گشتی وەبەرهێنان.


شیكردنەوەی ئینیستیتیوتی ئابووری بە ژمارە 

 
قەبارەی سەرمایەی وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی كوردستان

 
1. قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی كوردستان بڕەكەی 6ملیارو 26ملیۆن و 632هەزارو 322دۆلارە، دەكاتە ڕێژەی 11.57%كۆی گشتی قەبارەی وەبەرهێنان.

 
2. قەبارەی وەبەرهێنانی خۆماڵی لەهەرێمی كوردستان بڕەكەی 42ملیارو 270ملیۆن و 620هەزارو 159دۆلارە، دەكاتە ڕێژەی 81.15% كۆی گشتی قەبارەی وەبەرهێنان.

 
3. قەبارەی وەبەرهێنانی هاوبەش لەهەرێمی كوردستان بڕەكەی 3ملیارو 793ملیۆن و 115هەزارو 357دۆلارە، دەكاتە ڕێژەی 7.28%كۆی گشتی قەبارەی وەبەرهێنان.

شیكردنەوەی ئینیستیتیوتی ئابووری بە ژمارە 

 
1. پرۆژەكانی وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان بەپێی سێكتەرەكان

 
1. كۆی گشتی پرۆژەكانی وەبەرهێنان لەنێوان ساڵی 2006-2019 ژمارەیان 887 پرۆژەیە لە تەواوی هەرێمی كوردستان 

 
2. بەرزترین پرۆژەی وەبەرهێنان لە سێكتەری پیشەسازی بووە كە ژمارەكەی 220 بووە كە 36.68% كۆی گشتی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستانە.

 
3. كەمترین پرۆژەی وەبەرهێنان لە سێكتەرەكانی بانك و گواستنەوە بووە كە بۆ هەریەكێك 4 پرۆژە جێبەجیكراوە، گواستنەوە 0.25% و بانكەكان 1.45%ە.

 
4. بەرزترین قەبارەی سەرمایەی پرۆژەكانی وەبەرهێنان لە سێكتەری پیشەسازی بووە كە بڕەكەی 19ملیارو 107ملیۆن و 63هەزار دۆلارە بەڵام كەمترین سێكتەری هونەری كە رێژەكەی 0.03%بووە.


شیكردنەوەی ئینیستیتیوتی ئابووری بە ژمارە 

 
ڕووبەری زەوی تەرخانكراو بۆ پرۆژەكانی وەبەرهینان

 
1. كۆی گشتی ڕووبەری تەرخانكراو بۆ پرۆژەكانی هەرێمی كوردستان 65هەزارو 434 دۆنم ە.

 
2. بەرزترین ڕووبەری تەرخانكراو بۆ پرۆژەكان بۆ سێكتەری نێشتەجیبوون بووە كە 27هەزارو 475دۆنم بووە بەڵام كەمترین ڕووبەری تەرخانكراو بۆ سێكتەری بانك بووە كە تەنیا 1.6 دۆنم بووە.

شیكردنەوەی ئینیستیتیوتی ئابووری بە ژمارە 

 
قەبارەی وەبەرهێنان بەپێی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان( هەولێر، سلیمانی، دهۆك)

 
1. كۆی گشتی قەبارەی وەبەرهێنان لە پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) دەكاتە 52ملیارو 98هەزارو 370ملیۆن دۆلاربووە.

 
2. بەڕزترین قەبارەی سەرمایەی بەگەرخراو لە پارێزگای هەولێر بووە كە بڕەكەی 28ملیار و 975هەزارو 310 دۆلار بووە، كە دەكاتە 55.62% كۆی گشتی قەبارەی وەبەرهێنان.

 
3. كەمترین قەبارەی سەرمایەی بەگەرخراو لە پارێزگای دهۆك بووە كە بڕەكەی 16ملیار و 329هەزارو 950دۆلار بووە، كە ڕێژەكەی 13.04%كۆی گشتی قەبارەی وەبەرهێنانە

شیكردنەوەی ئینیستیتیوتی ئابووری بە ژمارە 

 
جۆری وەبەرهێنان بەپێی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (خۆماڵی، بیانی، هاوبەش)

 
1. زۆرترین پرۆژەی خۆماڵی لە پارێزگای هەولێر بووە كە ژمارەكەی 356 پرۆژە بووە، كەمترین پرۆژەش لەهەمان ماوەدا لە پارێزگای سلیمانی بووە.

 
2. زۆرترین پرۆژەی بیانی لە پارێزگای هەولێر بووە كە 33 پرۆژە بووە، لەكاتێكدا لە سلێمانی هێچ پرۆژەیەكی وەبەرهێنان جێبەجی نەكراوە.

 
3. زۆرترین پرۆژەی هاوبەش لە هەولێر بووە كە 10 پرۆژە بووە، بەڵام لەدهۆك و سلیمانی وەك یەك بووە كە 9 پرۆژە بووە.

 
4. لەماوەی 2006-2019 لە ساڵەكانی 2006 هەروەها لەنێوان ساڵەكانی 2017-2019 پرۆژەی مۆڵەتی وەبەرهێنانی بیانی لەهەرێمی كوردستان نەبووە بەڵام لەساڵی 2017 پرۆژەی هاوبەش بوونی هەیە.



PM:06:42:09/01/2020