بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق بڵاوکردەوەو دەڵێت" لە ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقدا گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی فەرماندە و هێزەكانی پۆلیسی عێراق دەكەین".
ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكەیە:
لە ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقدا گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی فەرماندە و هێزەكانی پۆلیسی عێراق دەكەین، لە كاتێكدا ئەم بۆنەیە دەكەینەوە بە بایەخ و رێزەوە ئەو قوربانییە زۆرانە بەرز رادەگرین كە دامەزراوە و فەرمانبەران لە بەرێوبەرایەتییەكانی پۆلیس پێشكەشیانكردوە لە پێناو پارێزگاریكردن لە هاووڵاتیان و وڵات لەو جەنگەی كە گەلە شكۆمەندەكەمان و هێزە چەكدارەكانمان بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە دژ بە تیرۆر رووبەرووی بویەوە، هەمووان لە نێویشیاندا هێزەكانی پۆلیس نمونەیەكی پاڵەوانێتی و ئازایەتی و دڵسۆزیان بۆ بەهای نیشتیمانی نەمر پێشكەشكرد.
بەم بۆنەیەوە جەخت دەكەینەوە لەسەر گرنگی كاركردن بە هەموو تواناكان لە پێناو پەرەپێدانی ئاستی پیشەی و مەشق و رۆشنبیری یاسایی و گەشەپێدانی ئامراز و پێداویستییەكان و هۆكارەكانی كە ببێتە مایەی بەرەو پێشبردنی ئاستی كاریان لە دامەزراوە و بەڕێوبەرایەتییە جیاوازەكانی پۆلیسدا، هەروەها دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ هاووڵاتیان لەسەر بنەمای پیشەیی پێشكەوتوو كە هاوشێوەی ئەركەكانی پۆلیس بێت لە دەوڵەتێكی دیموكراسی دادپەروەردا.
گەرمترین ئومێدی بەخێر و ئاشتی و ژیانێكی شكۆمەند بۆ هەمووان دەخوازم.
رەحمەتی فراوان بۆ شەهیدانی پۆلیسی عێراق و رێز و ستایش بۆ خانەوادە شكۆمەندەكانیان.
هەموو ساڵێك و عێراق لە خێر و ئاشتیدا بێت.
بەرهەم ساڵح
سەرۆك كۆمار