هەسەدە ئامارێکی نوێی هێرشەکانی تورکیای بڵاوکردەوە

هێرشەکانی حکوومەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانەکانی لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند"هێرشی داگیرکەری دەولەتی تورک و چەتەکانی لەدژی گوندەکانی تەل تەمر بەردەوامە".

 

ڕاگەیەنراوەکەی هەسەدە بەم شێوەیەیە:

 

تل تەمر

"گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە ٦ی ئەم مانگە لە گوندی تل محەمەد و ئینگ ئەلهەوا بەهاوەن و موشەک هێرشیان کرد.

لە٧ی ئەم مانگەش گروپە چەتەکان بە چەکی قورس، تانک و موشەک هێرشیان کردە سەر گوندی تل محەمەد و شەڕی گران لەنێوان هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی سوریانی و چەتەکان ڕوویدا.

لە ٨ی ئەم مانگەدا گروپە چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر گوندەکانی مەناخ و فەیسەلییە، لەلایەن شەڕڤانانی هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی سورییانی وەڵامیان دانەوەو شەڕ ڕوویدا، لەئەنجامدا ٣ چەتە کوژران.

گرێسپی

سوپای داگیرکەر بە چەکی قورس هەریەک لە گوندەکانی هۆشان، خربەت کەرەم، ئەریدییە، عەلۆ، قزعەلی، خربەت فارس، دبس، ئم ئەلبەرامیل، بەشێوەیەکی دژوار تۆپباران کرد، هەروەها گروپە چەتەکان بەچەکی قورس هەرێمە مەدەنی نشینەکان لەسەر ڕێگای ئێم٤ی نێودەوڵەتی بەقورسی تۆپباران کرد، لەئەنجامی ئەو هێرشانەشدا زیانی ماددی زۆر بەر موڵک و زەوی هاوڵاتیان کەوت.

لە ڕێککەوتی ٨ی ئەم مانگەش گروپە چەتەکان هێرشیان کردە سەر گوندی دبس و ویستیان داگیری بکەن، شەڕڤانانی قەسەدەو یەپەژە وەڵامی هێرشەکانیان دانەوەو لەئەنجامدا ٤ چەتە کوژران و هێڕشەکەش تێكشکێنرا".




PM:07:43:09/01/2020