سێ به‌رپرسی باڵای پێنتاگۆن و سی ئای ئه‌ی و هه‌واڵگری عیراقی به گۆڤاری نیوزویك-ی راگه‌یاندووه كه ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنوری پایته‌ختی ئێران كه‌وتۆته خواره‌وه به هۆی سیسیمی به‌رگری مووشه‌كییه‌وه كه‌وتۆته‌خواره‌وه.
هه‌ر سێ سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه فرۆكه‌كه پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له ته‌قاندنی مووشه‌كه‌كانی ئێران كه‌وتۆته خواره‌وه كه رووه‌و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كراون.
هه‌ر سێ سه‌رچاوه‌كه باسیان له‌وه‌كردووه فرۆكه‌كه به‌هۆی لێدانی مووشه‌كی زه‌مینی (TOR-M1) ی دروستكراوی روسی خراوه‌ته خواره‌وه كه سیستمێكی مووشه‌كی به‌رگری كورت مودایه كه فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و كۆپته‌ر توانی ده‌قاندنی هه‌یه. كه له‌سیستمی ناتۆدا به (Gauntlet) تۆماركراوه.
هه‌ردوو به‌رپرسه‌كه‌ی پێنتاگۆن و هه‌واڵگری پێیانوایه كه رووداوه‌كه رێكه‌وته و به‌ده‌ستی ئانقه‌ست نه‌بووه. بۆ گۆڤاره‌كه وتوشیانه ده‌شێت له‌گه‌ڵ هێرشی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئیران فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئێرانیش ده‌ستیان كردبێت به ئۆپه‌راسیۆن له‌ناو خاكی ئیران و فرۆكه‌كه‌یان خستبێته خواره‌وه.
كاتێك گۆڤاری نیوزویك په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه كرد له‌سه‌ر رووداوه‌كه لێدوانی نه‌داو ته‌نیا وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌نده‌ی وت كه داوامان له ئۆكرانیا كردوه‌وه لێكۆلینه‌وه بكات.
سه‌ره‌تا ئێران له میدیاكانه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه بووه و باڵێۆزخانه‌ی ئۆكرانیا له تاران-یش هه‌مان بۆچوونی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا له‌و رایه‌ی په‌شیمان بۆته‌وه ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئۆكرانیا داوای له ئه‌مریكا كردووه له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه پشنینی ساتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ی بۆ بكات، ده‌ركه‌وتووه به مووشه‌ك له فرۆكه‌كه دراوه، بۆیه سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئۆكرانیا ئۆلێكسی دانیلۆف دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9ی جێنیوه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه دوای لێكۆلینه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه به مووشه‌ك له فرۆكه‌كه دراوه.
سه‌رۆكی رێكخراوی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران باسی له‌وه‌كردووه بۆ نیوزویك كه كه‌نه‌دا و سوید هاوكارن له لێكۆلینه‌وه له رووداوه‌كه. عه‌لی عه‌بد زاده سه‌رۆكی ته‌نفیزی رێكخراوه‌كه ئاماده نییه سندوقی ره‌شی رێكخراوه‌كه ته‌سلیمی ئه‌مریكا بكات بۆ لێكۆلێنه‌وه. و ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه.
له‌په‌یوه‌ندییه‌كیشدا ئه‌مڕۆ 9ی جێنیوه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا فرانسۆ فلیپ شامبانی داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف –ی كردووه كه رێگه بدات به په‌رپرسانی كه‌نه‌دا په‌له بكرێت له گه‌یشتنیان به ئێران بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.
سەعات٥:١٥ ی سەرلەبەیانی ٨ ی نۆڤێمبەر فرۆکەیەکی بۆینگ ٧٣٧ بە ١٨٠ سەرنشینەوە کە لەلە فرۆکەخانەی ئیمام خومەینی ئێرانەوە بەرزبۆتەوە، تا بەرەو فرۆکەخانەی بوریسببیل-ی ئۆکرانیا بڕوات، بەڵام پاش نزیکەی سەعاتێک لە فڕین فرۆکەکە لە نێوان شەھریار و باراند کەوتۆتە خوارەوە.
فرۆکەکە ، فرۆکەی ھێڵی ئاسمانی ئۆکرانی بووە و بەشی زۆری سەرنشینەکانیشی ئێرانین، به‌پێی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه له‌ناو فرۆكه‌كه ژماره‌یان 176 كه‌سه و ره‌گه‌زنامه‌كانیان به‌مشێوه‌یه‌یه:
*82 ئێرانی
*63 كه‌نه‌دی
*11 ئۆكرانی
*10 سویدی
*4 ئه‌فغانی
*3 ئه‌ڵمانی
*3 به‌ریتانی
......
ئا: لوقمان غەفور