ئەمەریکا هێزی هاوپشتی بۆ بنکە سەربازیەکانی دەنێرێت لە رۆژئاوای کوردستان

ئەمەریکا هێزی هاوپشتی و پاڵپشتی سەربازی و لۆجستی دەنێرێت بۆ هێزەکانی کە لە کێڵگە نەوتیەکان لە رۆژئاوای کوردستان لە سوریا جێگیرکراون.


میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە کاروانێکی سەربازی کە پێکهاتبوو لە ١٤٠ لۆری شەوی چوار شەممە لە دەروازەی " وەلید " ەوە لەسەسنوری عێراق چوونەتە ناوچەی شەدادی لە باشووری حەسەکە کە لەژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە.


ناردنی ئەو هێزو پاڵپشتیە لۆجستیە لە کاتێکدایە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و کەنداو سوریا لەبەردەم هەڕەشەی هێزە ئێرانی و هاوپەیمانەکانیدان بەتایبەتی دوای کوژرانی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیس رۆژی ٣ی کانوونی دووەم.
 


AM:12:00:10/01/2020