وادەی بەفربارین لەناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دوو ڕۆژ بەفر لەناو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو رۆژی ١٣ و ٢٣ی ئەم مانگە بەفر لەناو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، بەڵام بەفرەکە زۆر نابێت ڕەنگە زەوی نەیگرێت، چونکە باران بارینیشی لەگەڵدایە.

 

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.



AM:09:57:10/01/2020