وەرگرتنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان بڵادەکرێتەوە

کۆمپانیای گەنێڵ ڕوژی ٢٠٢٠/١/٨ ئەنێرجی ڕایگەیاند" کەلەکێڵگەی تەق تەق کۆمپانیا هاوپشکەکان  کۆی ٦,٧ ملیۆن دۆلاریان وەکو شایستەی مانگی ئابی ٢٠١٩ وەرگرتووە کە لەم بڕە پشکی گەنێڵ بریتییە لە ٣,٦ ملیۆن دۆلار  کە دەکاتە ٥٣٪، هەروەها کۆمپانیاکە زیاتر لە ٧,٤ ملیۆن دۆلاری لە هەرێم وەرگرتووەکە دەکاتە٤,٥٪  لە داهاتی ئابی کێڵگەی تاوکی وەکو  مەرجی ڕێکەوتنی دانەوەی شایستەکان . ( ئەم ڕێکەوتنە لە ئابی ٢٠١٧ دا کرا وە بۆ دانەوەی قەرزە کەڵەکە بووەکان)".

 
هەمان ڕۆژ کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنیش ڕایگەیاند" شایستەی کۆمپانیا پشکدارەکان لە کێڵگەی شێخان ٢١,٦ ملیۆن دۆلار بووە وە پشکی گۆڵف کیستۆن لەم شایستەی ١٧ ملیۆن دۆلارە".

 

 لە هەمان کاتدا کۆمپانیای شامارانیش دەڵێت" لە کێڵگەی ئەتروش شایستەکانی مانگی ئاب وەرگیرا کە بریتییە لە ٢٠,٧ ملیۆن دۆلار و لەم بڕەش پشکی شاماران بریتییە لە ٧,٧ملیۆن دۆلار ".


شایەنی باسە بەرهەمی کێڵگەی شێخان ڕۆژانە ٤٠ هەزار بەرمیلێکە هەروەها لە  تاوکی کە  کۆمپانیای DNO و Genel بەرهەم هێنانی تیادا دەکەن بڕی  ١٢٠ هەزار بەرمیل و لە تەقتەقیش بڕی   ١٣,٦٥٠بەرمیل بەرهەمی رۆژانەیە کێڵگەی ئەتروشیش ئاستی بەرهەمی بریتییە لە ٥٠ هەزار بەرمیل، تێکڕا ئەم سێ کێڵگەیە  ٤٩ ملیۆن شایستەی کۆمپانیاکان بووە . وە بڕی ٧٫٤ ملیۆن گنێڵ وەکو پاکتاوی قەرزی پێشو لە تاوکی وەرگرتووە. 

 
شایستەکانی كۆمپانیای DNOو گێنێڵ لە کێڵگەی تاوکی وکۆمپانیای  HKN لە سەرسەنگ  کە بەرهەمی لە ٢١ هەزار زیاترە و  و کێڵگەی گەرمیان یا کورد میر کە بەرهەمی ٣٥ هەزار دەبێت و چەند کێڵگەیەکی بچوکی تری تیانییە، ئەمە جگە لە کێڵگەی خورمەڵە کە کۆمپانیای کار کۆمپانیای سەرکارەتیایدا و ئاستی بەرهەمی مەزەندە دەکرێت لە نێوان  ١٧٠ - ٢٠٠ هەزار بەرمیل. 

 

تائێستا ئاشکرا نییە کۆمپانیای کار چۆن کاردەکات لەو کێڵگەیەدا و شێوازی وەرگرتنی شایستەکانی وڕێژەکەی چەندە ئەم کۆمپانیایە وەکو کۆمپانیا نەوتییە نێو دەوڵەتی یەکان چالاکییەکانی و لەناویاندا چالاکییەداراییەکان ئاشکرا ناکات، ئەم کێڵگانەی کە ناومان هێناون لەسەرەوە سەرجەم بەرهەمی ڕۆژانەیان لە نێوان ٤٢٠ بۆ ٤٥٠ هەزار بەرمیلە.



AM:10:55:10/01/2020